ماوەى دوورکەوتنەوەى ئەسینسیۆ ئاشکراکرا

PM:09:38:18/01/2022

3304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارکۆ ئەسینسیۆ بەهۆى پێکانەکەیەوە دوو بۆ سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە و گاریس بەیڵیش لە گەڕانەوە نزیکبووەتەوە.

ڕۆژنامەى مۆندى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، پشکنینى موگناتیسى بۆ پێکانەکەى مارکۆ ئەسینسیۆى یاریزانى ڕیاڵ مەدرید کراوە، کە توشى پچڕانێکى کەمى ماسولکەیى بووە لە قاچى چەپیدا و دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، هەر وەک خیسۆس فایخۆى هاوکارى لە یانە مەدریدیەکەدا.

لە ئێستادا یانەکە دەستى بە ئامادەکارى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ئیلچى کردووە لە قۆناغى 16ى جامى شاى ئیسپانیا، کە پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت و ئیدێر میلیتاو بەهۆى ڕاگیران و ماریانۆ دیاز بەهۆى پێکان و دانى کارڤاخال بەهۆى کەرەنتینەوە بەشدارى لەو یارییەدا ناکەن.

هاوکات گاریس بەیڵ بەبێ هیچ کێشەیەک بەشدارى ڕاهێنانەکانى کردووە و لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن نزیکبووەتەوە، کە نزیکەى پێنج مانگە هیچ یارییەکى بۆ یانەى شاهانە نەکردووە و دوایین یارى لە 28ى ئابى ڕابردوودا بووە.

گ . ف