ڕانیک: ڕۆناڵدۆ ناتوانێت سەرجەم بەرپرسیاریەتیەکان لەئەستۆبگرێت

PM:08:39:18/01/2022

532 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕانیک دوپاتیکردەوە ڕۆناڵدۆ ناتوانێت سەرجەم بەرپرسیاریەتیەکان لەئەستۆ بگرێت و پۆگباش بە بەهێزیەوە دەگەڕێتەوە.

پێش یاری انەکەی بەرامبەر برێنتفۆرد لە یاریەکی دواخراوی هەفتەی 17 دا، رالف ڕانیکی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، لێدوان لەسەر یانەکانی تر نادات و بیرکردنەوەی تەنیا لەسەر یاری یانەکەی خۆیەتی .

ڕانیک وتی: تووشبونی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یانەکەماندا بوونی نیە ئەوەش کاریگەری باشی دەبێت بۆ بەهێزبونەوەی پێکهاتەکەمان لە یارییە کانی داهاتوودا چونکە پێویستە بردنەوە بەدەستبهێنین تا بتوانین بگەڕێینەوە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی.

وتیشی: دوو ڕۆژە ڕۆناڵدۆ و ڕاشفۆرد بە باشی ڕاهێنانەکان ئەنجامدەدەن و ئامادەن بۆ یاریەکەمان بەرامبەر برێنتفۆرد، مارتیالیش لە چەند ڕۆژی رابردوودا بەشداری ڕاهێنانەکانی نەکردووە.

ڕونیشیکردەوە، ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی تایبەتە و تۆمارکردنی 800 گۆڵ کارێکی ئاسان نییە و درووستبونی یاریزانی لەو شێوەیە ئەستەمە، ئەو یاریزانێکی نایابە بەڵام ناتوانێت بەتەنیا هەموو کارەکانی یانەکە لە ئەستۆ بگرێت.

لەسەر گەڕانەوەی پۆگبا، ڕانیک دەڵێت، پۆگبا پێگەیەکی سەرەکی مانچستەر یونایتدە و لە دوای یاری هەڵبژاردەکان بە بەهێزیەوە دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی و دەتوانێت یارمەتیدەرێکی باشی یانەکە بێت.

خ . ک

Cristiano Ronaldo Not Convinced With Ralf Rangnick's Method at Manchester United ▷ SportsBrief.com