ئەرجەنتین بڕیارى کۆتایى لەسەر میسى دا

PM:08:06:18/01/2022

4248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتى تۆپى پێى ئەرجەنتین بڕیاریدا لیۆنێل میسى بانگهێشت نەکات بۆ دوو یارى داهاتوو لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالدا.

ڕادیۆى مۆنت کارلۆى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، بەرپرسانى یەکێتى تۆپى پێى ئەرجەنتین ڕەتیانکردووەتەوە سەرکێشى بە لیۆنێل میسى کاپتنى هەڵبژاردەى تۆپى پێى وڵاتەکەیانەوە بکەن و بڕیاریانداوە بۆ دوو یارى داهاتوو بانگهێشتى نەکەن.

مۆنتى کارلۆ ئاماژەى بەوەکردووە، یەکێتى ناوبراو دەیەوێت پێشتر لیۆ لە سەدا 100 تواناى جەستەیى خۆى بەدەستبهێنێتەوە، کە لە یادەکانى سەرى ساڵدا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو.

پەتاکە بووە هۆى دوورکەوتوونەوەى کاپتنە ئەرجەنتینیەکە لە سێ یارى سەرەتاى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى لە 2022دا و پێشتریش ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ڕاهێنەرى یانە پاریسیەکە دووپاتیکردبووەوە هێشتا گەشتکردنى میسى بۆ ئەمریکاى باشور یان مانەوەى لە پاریسدا یەکلانەبووەتەوە.

ئەرجەنتین لە 28ى مانگ و لە دووى شوباتى داهاتوودا بەدواییەکدا ڕووبەڕووى چیللى و کۆڵۆمبیا دەبێتەوە لە دوو جەولەى دواخراوى پاڵاوتنى ئەمریکاى باشور بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر.

گ . ف

Messi consigue un registro inédito