ڤیدیۆ.. لە جامی ئوسترالیا تیستیپاس گەیشتە قۆناغى دووەم

PM:07:10:18/01/2022

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

لە جامی ئوسترالیا تیستیپاس و تیافۆی بردنەوەیان بەسەر میکائیلی و مارکۆ بەدەستهێنا.

لەدرێژەی یارییەکانی ئاستی کوڕانی جامی ئوسترالیای کراوە، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی بەرامبەر میکائیل یەمەری سویدی یاریکرد.

تیستیپاس دوای دوو کاتژمێر و 11 خولەک، بە ئاسانی و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، شەش بە چوار و شەش بە سێ گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، فرانسیس تیافۆی ئەمریکی رووبەڕووی مارکۆ ترونگێلیتی ئەرجەنتینی بوەوە و بە زەحمەت و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

تیستیپاس و تیافۆی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی جامی ئوسترالیای کراوە بەدەستهێنا و میکائیل و مارکۆ ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.

خ . ک