بەرشەلۆنە و دیمبلی کۆتا کۆبونەوە ئەنجامدەدەن

PM:05:47:18/01/2022

3724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە و دیمبلی کۆتا کۆبونەوە ئەنجامدەدەن و سێ سیناریۆ چاوەڕێی یاریزانەکە دەکات.

یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی ڕابردوودا چەند ئۆفەرێکیان پێشکەشی عوسمان دیمبلی یاریزانی فەرەنسی یانەکەیان کردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام یاریزانەکە سەرجەمیانی ڕەتکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە کۆتا کۆبونەوە لە نێوان بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە و بەڕێوەبەری کارەکانی عوسمان دیمبلیدا ئەنجامدەدرێت.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە لەو کۆبونەوەیەدا داوای یەکلاکردنەوەی داهاتووی یاریزانەکە لە بەڕێوەبەری کارەکانی دەکات و کۆتا وەڵامی خۆیان بە یانەکە ڕابگەیەنن بە مانەوە یان ڕۆیشتنی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بەرپرسانەی بەرشەلۆنە دواتر کۆبونەوە لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەکەیان دەکەن و سێ سیناریۆ تاوتوێ دەکەن لەگەڵیدا کە یەکێکیان پشت بەستن دەبێت بەتواناکانی عوسمان دیمبلی تا کۆتایی ئەم وەرزە.

سیناریۆی دووەمیش دەستبەرداربوونی یاریزانەکەیە لە کۆتا ڕۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا کە ئەمەش ئاسان نابێت، سێیەمیش کردنە دەرەوەی یاریزانەکە لە پێکهاتەکە و ناردنیەتی بۆ ناو هاندەران تا کۆتایی ئەم وەرزە وەک سزایەک بۆ نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی.

خ . ک