بەلجیکا دەستبەرداری مارتینێز نابێت

PM:05:22:18/01/2022

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا ڕەتیکردەوە ڕێگا بە مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیان بدەن بگەڕێتەوە پریمەرلیگ.

دوای ئەوەی یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی، ڕاهێنەری یانەکەیان رافاێل بینیتیزی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یاەکەیان دوورخستەوە، ناوی چەند راهێنەرێکی نوێ بۆ ئەو پۆستە بڵاوبوەتەوە کە یەکێکیان ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکایە.

فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی تۆپی ێدا ئاشکرایکرد، یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا ڕەتیانکردوەتەوە دەستبەرداری مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکاین ببن.

فابریزیۆ دەڵێت، یەکێتیەکە بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیان وتوە، لە ئێستادا ڕێگای نادان بگەڕێتەوە پریمەرلیگ بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی ئیڤەرتۆن.

دوپاتیشیکردەوە، بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا دەیانەوێت مارتینێزی بیرکردنەوەی تەنیا لەسەر جامی جیهانی داهاتووی قەتەڕ بێت، متمانەشیان پێیەتی کە ئەنجامی باس بۆ هەڵبژاردەکەیان بەدەستبهێنێت.

ڕۆمانۆ دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک تا ئێستا مارتینێز گفتوگۆی لەگەڵ کارگێڕی یانەی ئیڤەرتۆن نەکردووە بەمەبەستی دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان لەشوێنی رافاێل بینیتیز.
خ . ک