PM:04:29:18/01/2022
448 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برۆنۆ سەرجەم گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەکەی بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی
وەستاند.
لەماوەی ڕابردوودا برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی و یاریزانەی یانەی مانچستەر
یونایتدی ئینگلیزی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی
لەگەڵ یانەکەی بۆ چەند ساڵێکیتر.
ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی ڕایگەیاندوە، لە پێشهاتێکی چاوەڕوان
نەکراودا، برۆنۆ فێرناندێز بڕیاریداوە کۆبونەوەکانی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی بۆ
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بوەستێنێت.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، هۆکاری ئەو هەڵوێستەی یاریزانە پورتوگالیەکە بۆ
ئەنجامە خراپەکانی یانەکەی لەم وەرزەدا دەگەڕێتەوە و نایەوێت لە وەرزی داهاتوودا
بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا نەکات.
ڕونیشیکردوەتەوە، برۆنۆ هەستیکردووە لەم وەرزەدا ئاستی خۆشی دابەزیوە کە
هۆکاری ئەوەش ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیەتی و ئامادەنییە بەم دۆخەی ئێستاوە
گرێبەستی نوێ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ئیمزا بکات.
زە ئەتلەتیک دەڵێت، یاریزانە پورتوگالیەکە چەند جارێک لەلایەن فێرناندۆ
سانتۆسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە دەبیت ئاستی وەک
پێشتر لێبکاتەوە ئەگەر دەیەوێت بەسەرەکی بەشداری لە یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنی
مۆندیال بکات.
خ . ک