PM:02:44:18/01/2022
496 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیوکاسڵ دەیەوێت
هێرشبەرێک بگوازێتەوە و بالۆتێلی یەکیکە لە بژاردەکانی یانەکە.
بەرپرسانی یانەی
نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی پلان بۆ ئەوە دادەنێن لە وەرزی گواستنەوەی ئێستادا
گرێبەست لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی هێرشبەری یانەی دەمیر سپۆری تورکی بکەن.
ڕۆژنامەی دەیلی
ستاری بەریتانی ڕایگەیاند مە بەڕێوبەرەکانی یانە ئینگلیزیەکە بیر لە گواستنەوەی
بالۆتێلی دەکەنەوە تا یانەکەیان لە ترسی دابەزین بۆ خولی پلە دوو ڕزگار بکەن.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەشکرد کە مەرجێکی هەڵوەشاندنەوە هەیە لە گرێبەستەکەی هێرشبەرە ئیتاڵیەکەدا بەڵام
بڕی پارەکەی ائشکرا نەکراوە.
پێشتر ماریۆ
بالۆتێلی لەگەڵ یانەکانی مانچستەرسیتی و لیڤەرپوڵ بەشداری یاریەکانی خولی نایابی
ئینگلتەرای کردووە.
بالۆتێلی ئەم
وەرزە لەگەڵ دەمیر سپۆر 20 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆماربکات و
چوار گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست بکات.