میلان داوای لێبوردنی لێکرا

PM:02:09:18/01/2022

616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیژنەی ناوبژیوانانی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردنیان لە میلان کرد بەهۆی ئەو هەڵەیە لە یاریەکەیاندا ڕوویدا.

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەلایەن لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیتاڵیاوە داوای لێبوردنی ئاڕاستەکرا ئەویش بەهۆی ئەو هەڵەیەی مارکۆ سێرای ناوبژیوان لە یاریەکەی شەوی ڕابردوویاندا ئەنجامیدا.

ئەنتی ڕیبیچی یاریزانی یانەی میلان لە خولەکی 91 کاتی زیادکراوی یاریەکەدا بە تۆپەوە چووە ناوچەی سزای یانەی سپێزیا و دواتر لەلایەن یاریزانێکەوە لێدانێکی بەرکەوت بەڵام ئەو تۆپەکەی ئاڕاستەی میسیاسی یاریزانی هاوڕێی کرد و گۆڵی پێتۆمارکرد کە ئەگەر هەژمار بکرایە گۆڵی یەکسانبونەوەی ەمیلان دەبوو.

بەڵام ناوبژیوان ئەو گۆڵەی ڕەتکردەوە و لەبری ئەوە لێدانی ڕاستەوخۆی بۆ میلان هەژمار کرد کە دەبوایە بەردەوامی بدایە بەو هێرشە و گۆڵەکەی هەژمار بکردایە.

سەرەڕای ئەوەی مارکۆ سێرا لە یاریگادا داوای لێبوردنی لە یاریزانەکانی میلان کردوە بەڵام ئەو ناوبژیوانە ڕووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە و بۆ چەندین یاری ڕادەگیرێت.