PM:01:47:18/01/2022
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە تۆپی دەستی ئەوروپا فەرەنسا و نەرویج و دانیمارک بردنەوەیان بەدەستهێنا
و چیک و سوید یەکسانبوون.
لە قۆناغی کۆمەڵەکانی تۆپی دەستی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی فەرەنسا
بەرامبەر هەڵبژاردەی سربیا یاریکرد.
فەرەنسا بە جیاوازی چوار گۆڵ و بە ئەنجامی 29 بە 25 گۆڵ یاریەکەی لە سربیا
بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، هەڵبژاردەی لیتوانیا بەرامبەر نەرویج یاریکرد و بە جیاوازی
شەش گۆڵ یاریەکەی پێدۆڕاند، دانیمارکیش بە جیاوازی 10 گۆڵ و بە ئەنجامی 31 بە 21
گۆڵ لە مەقدۆنیای باکووری بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، ڕوسیا و کرواتیا و ئیسپانیا بردنەوەیان بەسەر
سلۆڤاکیا و ئۆکرانیا و بۆسنە و هەرسک بەدەستهێنا، چیک و سویدیش بە 27 گۆڵ
یەکسانبوون.
خ . ک