AM:11:42:18/01/2022
2544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس نزیکە لە
گواستنەوەی سەردار و ڕەنگە ڕێگە بە ڕؤیشتنی مۆراتا بدات بۆ بەرشەلۆنە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ
دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند کە یانەی یۆڤانتۆس بەتەواوی نزیکبوەتەوە لەوە
گرێبەست لەگەڵ سەردار ئازمونی ئێرانی یاریزانی یانەی زینیتی ڕووسی ئەنجام بدات.
ڕۆژنامەکە وتیشی:
ئەگەر یۆڤانتۆس ئەو گرێبەستە ئەنجام بدات ئەوا کاری بەرشەلۆنە ئاسان دەکات بۆ
گواستنەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا چونکە یاریزانە دەیەوێت ڕووبکاتە ئەو یانەیە.
ڕؤژنامەی تۆتۆ
سپۆرتی ئیتاڵیش ئاماژەی بەوەکرد یانە ئیتاڵیەکە لەئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ زینیت دەکات
بۆ ئەوەی یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی ئەو یاریزانە تەرخان بکات.
ئازمون
گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ڕووسیەکە تا کۆتایی ئەم وەرزەیە و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان
ئاشکرایانکرد پێشتر یاریزانە ئێرانیەکە لەگەڵ یۆڤانتۆس ڕێککەوتنی ئەنجامداوە تا
پەیوەندیان پێوە بکات لە وەرزی داهاتوودا بەڵام یانە ئیتاڵیەکە بڕیاریدا لە وەرزی
گواستنەوەی زستانەدا یاریزانەکە بکڕێت.