لیڤاندۆڤسکی: دڵخۆشم و پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەم

AM:10:43:18/01/2022

752 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی ڕایگەیاند زۆر دڵخۆشە بە بردنەوەی ئەو خەڵاتە و پیرۆزبایی لە هەمووان دەکات.

دوای ئەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵندی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2021ی بەدەستهێنما کە ناسراوە بە زە بێست لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی تایبەت بەخۆی پۆستێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: دەمەوێت پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە بکەم کە خەڵاتیان بەدەستهێناوە.

وتیشی: بەڕاستی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفا شەرەفێکی گەورەیە بۆمن و هەستێکە کە ناتوانم دەریبڕم.

لیڤا ئاماژەی بەوەشکرد هەوڵەکانمان بۆ باشتر بوون و دەرکەوتن ڕێگایەکە بۆ سەرکەوتنەکانمان و لەپێناو تیپەکەم و هاندەرانی یانەکەمدا دەجەنگم.

لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە تۆپی پێ ئەو وەرزشەیە کە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و بەلای هەمووانەوە گرنگی خۆی هەیە و بێگومان ڕای جیاواز هەیە لەناو خەڵکدا بەڵام لەلای هەمووان زمانێکی هاوبەش و ناسراوە.