پێکهاتەی باشترینەکانی ساڵی 2021

AM:09:55:18/01/2022

1028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا پێکهاتەی باشترینەکانی جیهانی 2021ی دیاریکرد و کریستیانۆ و میسی وەک هەمیشە لەپێکهاتەکەدان.

یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە مراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێست بۆ ساڵی 2021 پێکهاتەی باشترین 11 یاریزانی بڵاوکردەوە کە وەرزی ڕابردوو باشترین ئاستیان لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکانیان پێشکەش کردووە.

لە گۆڵپارێزدا جیانلویجی دۆناڕۆمای ئیتاڵی دێت هەرچەندە خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ساڵ بەخشرایە ئێدوارد مێندی لە یانەی چێڵسی.

لە هێڵی بەرگریدا هەریەکە لە داڤید ئالابای نەمساوی و ڕۆبن دیازی پورتوگالی و لیۆناردۆ بۆنۆچی دەبینرێن.

هێڵێ ناوەڕاستی پێکهاتەکەش نگۆلۆ کانتی فەڕەنسی و کیڤن دی برۆینی بەلجیکی و جۆرجینۆی ئیتاڵی لەخۆدەگرێت.

هێڵێ هێرشبەری پێکهاتەکەش ئاگرینە و هەریەکە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هالاندی نەرویجی لەپێشەوەی پێکهاتەکەدان.