AM:08:28:18/01/2022
2160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید
خۆشحاڵى خۆى بەبردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا پێشاندا و باس لە گواستنەوەی
کیلیان مباپێ بۆ یانەکەی دەکات.
پێرێز دوای یارییهكه وتى " من
وەک هەمووهاندهرێكى یانهكه زۆر دڵخۆشم بەبردنەوەی یەکەم نازناوی ئەم ساڵ
و ئەمە دەستپێکێکی زۆر باشە، ئێمە لەگەڵ راهێنەرێکی باش و کەسانی باشین
سەرۆکی ریاڵ مەدرید دهشڵێت " هەمیشە
دەمەوێت هەموو شتەکان ببەینەوە، ئەمە شتێکی نوێ نییە، لە منداڵییەوە کار بۆ ئەوە
دەکەم كه هیچ وهرزێك بێ دهسكهوت نهبم.
پێرێز لەبارەی گواستنەوەی کیلیان مباپێ
ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ یانەکەی وتی " هاندەران لێرە لە سعودیە
داوای گواستنەوەی ئێمباپێم لێدەکەن، داواکاریی ئەوان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە
تەنیا لێرە نییە، هاندەران لە هەموو شوێنێک ئەو داوایەم لێدەکەن."