خولی ئیتاڵیا.. میلان بە سپیزیا دۆڕا

PM:11:16:17/01/2022

472 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا میلان نەیتوانی بچێتە پێشەنگی ڕیزبەندی و شکستی هێنا بەرامبەر سپیزیا.

لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای جۆسێپی میاتزا میوانداری سپیزیای کرد.

میلان لە کاتێکدا لەم یاریەدا بە بردنەوە دەچوە پێشەنگی ڕیزبەندی بەڵام بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بە سپیزیا دۆڕا، لە خولەکی 45 رافاێل لیاو گۆڵەکەی میلانی کرد بەڵام لە خولەکەکانی 64 و 96 ئەگۆدیلۆ و گیاسی دوو گۆڵیان بۆ سپیزیا تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، میلان نەیتوانی پێشەنگی لە ئینتەر وەرگرێت و بە 48 خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە، سپیزیاش 22 خاڵی هەیە و لە پلەی 14دایە.

خ . ک