پاڵەوانێتی ئوسترالیا.. نادال و ئازارینکا گەیشتنە قۆناغی دووەم

PM:02:26:17/01/2022

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵەوانێتی تێنسی ئوسترلیای کراوە نادال لە گیرۆنی بردەوە و ئازارینکا و ئۆساکاش براوەى قۆناغی یەکەم بوون.

یارییەکانی پاڵەوانێتی ئوسترالیا بۆ، یەکێک لە چوار گەورە پاڵەوانێتییەکانی گراندسلام دەستپێکرد کە کۆی خەڵاتەکانی 32 ملیۆن دۆلارە، لە قۆناغی یەکەم و لە کوڕان ڕافاێل نادالی ئیسپانی لەیەکەم تاقیکردنەوەدا بە سێ کۆمەڵەی بی وەڵام لە مارکۆس گیرۆنی ئەمریکی بردەوە و گەیشتە قۆناغی دووەم.

خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک، شەش بە چوار، شەش بە دوو بوون.

لە کچانیش ئازارینکای بیلا ڕوسی بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام لە ئۆدڤاردی هەنگاری بردەوە و ئۆساکای ژاپۆنیش بەهەمان ئەنجام سیرانۆی کۆڵۆمبی تێپەڕاند و هاوشانی ئازارینگا گەیشتە قۆناغی دووەم.