خولى نایابى عێراق.. زاخۆ بۆ نۆیەم جار توشى یەکسانبوون هات

PM:04:13:16/01/2022

632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، زاخۆ و نەفتى میسان بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و تەڵەبەش لە ئەمانە بەغدادى بردەوە.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 19ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى زاخۆ لە یاریگاى زاخۆى نێودەوڵەتى، میواندارى یانەى نەفتى میسانى کرد و یارییەکەش بەیەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.

بەم ئەنجامە، زاخۆ بۆ نۆیەم جار توشى یەکسانبوون هات و بە کۆکردنەوەى 30 خاڵ لە پلەى شەشەمى ڕیزبەندى خولەکەدا مایەوە، نەفتى میسانیش لە پلەى 11دایە و 23 خاڵى هەیە.

لە یارییەکى تردا، یانەى تەڵەبە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە یانەى ئەمانە بەغدادى بردەوە و بە کۆکردنەوەى 37 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و ئەمانە بەغدادیش بە 19 خاڵ بۆ پلەى 15یەم دابەزى.

یانەى زاخۆ لەم وەرزەى خولى نایابى عێراقدا، حەوت یارى بردووەتەوە، کە چواریان لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا بووە، نۆ یاریش یەکسانبووە و لە سێ یاریشدا توشى شکستبووە.

گ . ف