فەرمی.. جۆکۆڤیچ دوورخرایەوە

PM:02:55:16/01/2022

1044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تانەکەی جۆکۆڤیچ ڕەتکرایەوە و کاردانەوەکانیش لەسەر دوورخستنەوەی لە جامی ئوسترالیا بەردەوامی هەیە.

دادگای ئوسترالیا بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی یەکجاری نۆڤاک جۆکۆڤیچی یاریزانی تێنسی سەرزەوی سڕبی لە جامی ئوسترالیا و تانەی یاریزانەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە ڕەتکردەوە.

بە پێی بڕیاری کۆتایی دادگاکە، ڕێگا بە چوونە ناوەوەی جۆکۆڤیچ نادرێت بۆ وڵاتەکەیان و بەوەش یاریزانە ناتوانێت بەشداری لە یارییکانی جامەکە بکات کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانیەتیە گەورەکەی تێنس.

دوای ئەو بڕیارە، جۆکۆڤیچ لە ڕاگەیەندراوێکیدا بێهیوایی خۆی دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند ناتوانێت بەشداری لەو جامەدا بکات دوای ڕەتکردنەوەی داواکاریەکەی.

سەرۆک وەزیرانی سربیاش لە لێدوانێکیدا بڵاویکردەوە کە ئەو کارەی بەرامبەر ئەستێرەی وڵاتەکەیان کراوە زۆرە ملێ بوە و ماوەی 10 ڕۆژە سوکایەتی بەو دەکرێت.

سکۆت مۆریسۆنی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا دوپاتیکردەوە، یاسا لە پێش هەموو کەسێکە و مەترسی ناکەنە سەر پاڵەوانیەتیەکی گەورە لە پێناو ڕازیکردنی دڵی تەنیا کەسێک و ئەو بڕیارەی دەرکراوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بوە.

خ . ک