ڤیدیۆ.. بادۆسا بۆ یەکەم جار نازناوى جامى سیدنى بەدەستهێنا

PM:01:28:16/01/2022

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاولا بادۆسا لە باربۆرا کریچیکۆڤاى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوى جامى سیدنى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى سیدنى بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە ئوسترالیا بەڕێوەچوون، لەسەر ئاستى کچان، پاولا بادۆساى ئیسپانى بەرامبەر باربۆرا کریچیکۆڤاى چیکى یاریکرد.

پاولا بادۆسا بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و چوار بە شەش و حەوت بە شەش گێم بوون.

بەم ئەنجامە، پاولا بادۆستاى خاوەنى پلەى نۆیەمى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانى جامەکە، کە ئەمە سێیەم نازناو بوو لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا بەدەستیبهێنێت.

گ . ف