ڤیدیۆ.. ئاندى مۆراى نازناوى جامى سیدنى لەدەستدا

PM:12:10:16/01/2022

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەسلان کاراتسیڤ لە ئاندى مۆراى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوى جامى سیدنى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى سیدنى بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئوسترالیا بەڕێوەچوو، ئاندى مۆراى بەریتانى و ئەسلان کاراتسیڤى ڕوسى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و یارییەکەشیان کاتژمێرێک و 32 خولەکى پێچوو.

لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراودا، ئەسلان کاراتسیڤ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى هەردوو کۆمەڵەکەش شەش گێم بەرامبەر بە سێ گێم بوون.

بەم ئەنجامەش، ئەسلان کاراتسیڤى خاوەنى پلەى 20ى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بۆ یەکەم جار نازناوى جامى سیدنى بەدەستهێنا، کە ئەمە سێیەم نازناو بوو لە کاروانە پیشەگەریە وەرزشیەکەیدا.

گ . ف