لە خولى نایابدا نەورۆز و چەمچەماڵ و سەیدسادق بردنەوەیان بەدەستهێنا

PM:05:17:15/01/2022

852 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، نەورۆز و سەیدسادق بردنەوەیان بەدەستهێنا و پێشمەرگەى هەولێریش توشى شکست بوو.

لە یارییە دواخراوەکانى هەفتەى هەشتەمى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى نەورۆز لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى دهۆک بووەوە و بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

لە یارییەکى تردا، یانەى سەیدسادق لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى برایەتى یاریکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لێ بردەوە.

هاوکات یانەى پێشمەرگەى هەولێر توشى شکست بوو، دواى ئەوەى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر بە یانەى چەمچەماڵ دۆڕا.

بەم ئەنجامانە، نەورۆز بە 23 خاڵ سەکەوتنى بۆ پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و چەمچەماڵ و سەیدسادقیش بە 22 خاڵ و بەدواییەکدا خۆیان گەیاندە پلەکانى چوارەم و پێنجەم، پێشمەرگەى هەولێریش بە 20 خاڵەوە بۆ پلەى شەشەم دابەزى.

گ . ف