سبەینێ چارەنووسی جۆکۆڤیچ یەکلادەبێتەوە

PM:03:37:15/01/2022

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاردانەوەکان لەسەر ڕەتکردنەوى ڤیزاکەى جۆکۆڤیچ زیاتردەبێت و یاریزانەکە داوای پێداچونەوە بە بڕیارەکەى وەزیری کۆچبەران دەکات.

پاش بڕیاری ڕەتکردنەوەى ڤیزای چوونە ناوەوەى جۆکۆڤیچ بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە لە لایەن وەزیری کۆچبەرانی ئەو وڵاتە، جۆکۆڤیچی هەڵگری نازناو داوای لە پارێزەرەکەى کرد داواکاری پێداچوونە بە بڕیارەکەدا بکەن تا بەشدار بێت لە پاڵەوانێتییەکە و لە ئێستاشدا یاریزانە سربیەکە گەرێنراوەتەوە بۆهۆتێلی تایبەت بە کۆچبەرە نائاساییەکان.

لە لایەکی ترەوە کاردانەکان دژی دەستبەسەرکردنی پەرەی سەندووە و ڕێکخراوە مەدەنیەکان داوای ئازادکردنی دەکەن و داواش دەکەن کەش ناچار نەکرێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و حکومەتی ئەو وڵاتەش دژی ڕێکخراوەکان و جۆکۆڤیچ بە سەرچاوەى تێکدانی باری ئاسایش و خۆپیشاندان دادەنێت و دەیەوێت لە خاکی وڵاتەکەى دەریبکات.

لەبەرامبەریشدا یاریزانانی تێنسی سەر زەوى ڕاو بۆچوونەکانیان جیاوازە و نادالی ئیسپانی ئاشکرایکرد، پاڵەوانێتی ئوسترالیا لە یاریزانێک گەورەترە و مۆگۆرۆزای کچە یاریزان دەڵێت جۆکۆڤیچ پەیڕەى ڕێکارە تەندرووستیەکانی نەکردوە و سەرۆکی سربیاش نیگەرانە و ڕەفتارەکانی ئوسترالیا بە سووکایەتی بۆ شکۆی یاریزانەکە دەزانێت و دەڵێت هاوڵاتییەکەیان بێکەش نیە و حکومەتێکی گەورەى لە پشتە.