PM:12:19:15/01/2022
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەدیلاید مادیسۆن کیز نازناوەکەی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە
ئەلیسۆن ریسک.
لە یاری کۆتایی جامی ئەدیلایدی دوو بۆ تێنسی سەرزەوی کە یارییەکانی لە ئوسترالیا
بەڕێوەچوو، هەردوو کچە یاریزانی ئەمریکی مادیسۆن کیز و ئەلیسۆن ریسک رووبەڕووی
یەکبونەوە.
مادیسۆن بە ئاسانی بە کاتژمێرێک و هەشت خولەک یاریەکەی لە ئەلیسۆن بردەوە
بە ئەنجامی دوو کۆمەلەی بێبەرامبەر، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک، شەش بە دوو گێم
بوون.
بەم ئەنجامە، مادیسۆن کیز توانی بۆ یەکەمجار نازناوی جامی ئەدیلاید
بەدەستبهێنێت و ئەلیسۆنیش نەیتوانی یەکەم نازناوی پاڵەوانیەتیەکە بباتەوە.
مادیۆسن کیز بە بردنەوەی نازناوی جامی ئەدیلاید، ژمارەی نازناوەکانی لە
کاروانی وەرزشیدا گەیاندە شەش نازناو، دواین نازناو کە بەدەستیهێنابوو جامی
چارلستۆن بوو لە ساڵی 2019دا.
خ . ک