AM:10:18:15/01/2022
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە تۆپی دەستی ئەوروپا پورتوگال بە ئیسلەندا دۆڕا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا لە
بیلا ڕووسیا و نەمسایان بردەوە.
لە کۆمەڵەی دووەمی خولی تۆپی دەستی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی
پورتوگال بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسلەندا یاریکرد.
یاریەکەش بە جیاوازی چوار گۆڵ و بە ئەنجامی 28 بە 24 گۆڵ لە سوودی ئیسلەندا
کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی چوارەمیشدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی بیلاڕووسیا
بوەوە و بە ئەنجامی 33 بە 29 گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، نەمساش بە جیاوازی
تەنیا پێنج گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر پۆڵەندا.
بەم ئەنجامانە، ئیسلەندا لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمدایە و پورتوگال لە پلەی
چوارەمدایە، لە کۆمەڵەی چوارەمیشدا پۆڵەندا و ئەڵمانیا لە پلەکانی یەکەم و
دووەمدان.
خ . ک