AM:09:27:15/01/2022
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید و سسکا مۆسکۆ بردنەوەیان بەسەر باسکۆنیا و لیۆن بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی
لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی باسکۆنیای هاونیشتمانی کرد.
ڕیاڵ مەدرید بە جیاوازی 15 خاڵ و بە ئەنجامی 89 بە 74 خاڵ بردنەوەی بەسەر
باسکۆنیا بەدەستهێنا.
لە یاریەکی تریشدا، یانەی لیۆنی فەرەنسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی
سسکا مۆسکۆی رووسی بوەوە و بە ئەنجامی 83 بە 90 خاڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.
بەم ئەنجامانە، ڕیاڵ مەدرید لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدا مایەوە و
سسکا مۆسکۆش چوە پلەی سێیەم، لیۆن و باسکۆنیاش لە پلەکانی 12 و 13 دان.
بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە هەردوو یاری نێوان فەنارباخچە و
ئەلبا بەرلین لەگەڵ یاری باناسیناکۆس و ماکابی تل ئەبیب دواخران.
خ . ک