PM:02:33:14/01/2022
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە لە ئەنادۆلۆی بردەوە و بایرن میونشن بە مۆناکۆ
دۆڕا.
لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەلاسای
ئیسپانی میوانداری ئەنادۆلۆ ئیفیسی تورکی کرد.
یاریەکەش بە جیاوازی پێنج خاڵ و بە ئەنجامی 82 بە 77 خاڵ لە سوودی
بەرشەلۆنە لاسای میواندار کۆتاییهات.
لە یاریەکی تیریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای خۆی رووبەڕووی
مۆناکۆی فەرەنسی بوەوە و بە ئەنجامی 78 بە 83 خاڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.
بەرشەلۆنە لاسا لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدا دەبینرێت و ئەنادۆلۆ لە پلەی
حەوتەمدایە، مۆناکۆ و بایرن میونشن لە پلەی نۆیەم و دەیەمدایە.
بەهۆی کۆرۆناشەوە سێ یاری هەمان هەفتەی خولی باسکەی ئەوروپا دواخران.
خ . ک