جۆکۆڤیچ لە پاڵەوانێتی ئوسترالیا بێبەش کرا

PM:12:05:14/01/2022

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەزارەتی کۆچبەرانی ئوسترالیا ڤیزاکەی جۆکۆڤیچی هەڵوەشاندەوە و ڕێگەى نەدا بەشداری پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە بکات.

ئەلێکس هۆکی وەزیری کۆچبەرانی ئوسترالیا بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەى ڤیزای نۆڤاک جۆکۆڤیچی پێشەنگی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی بەهۆی درووستکردنی مەترسی بۆسەر تەندروستی گشتی هەڵوەشاندەوە و دووپاتیکردەوە تەندروستی هاوڵاتیان لە بەشداری یاریزانێک لە پاڵەوانێتییەکان گرنگترە.

جۆکۆڤیچ پێنجی مانگی ڕابردوو بەمەبەستی بەشداری لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە کە یەکێکە لە چوار گەورە پاڵەوانێتیەکە لەم وەرزدا گەشتی ئەو وڵاتەی کرد بەڵام سەرەڕای بوونی ڕوخسەتی پزیشکی بە بەخشینی لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە فرۆکەخانە دەستگیر کرا و لە هۆتێلێکدا دەستبەسەر کرا و پاش چەن ڕۆژێک مانەوە دواتر بە بڕیاڕیکی دادگای سیدنی ئازادکرا تا بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکات.

بەڵام لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، وەزارەتی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە بەهۆکاری درووستکردنی مەترسی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان، پێچەوانەى دادگای وڵاتەکەى مامەڵەی کرد بەهەڵوەشاندنەوەى ڤیزاکەى جۆکۆی خاوەن نۆ نازناوی پاڵەوانێتی ئوسترالیا و 21 نازناوی گراند سلام لە پاڵەوانێتییەکە بێبەش کرد.