لێدوانى ئینزاگى و ئەلیگرى دواى جامى سوپەرى ئیتاڵیا

PM:05:02:13/01/2022

484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگى تیپەکەى بە شایستەی بردنەوەکەى جامى سوپەر دەزانێت و ئەلیگریش پێیوایە دۆڕاندنى یارییەکە لە خولەکى کۆتاییدا بە ئازارە.

دواى بردنەوەکەى بەرامبەر یۆڤانتۆس و بەدەستهێنانى نازناوى جامى سوپەرى ئیتاڵیا، سیمۆنى ئینزاگى ڕاهێنەرى ئینتەر میلان دووپاتیکردەوە، شایستەى بردنەوەکەى بەرامبەر یۆڤانتۆس و بەدەستهێنانى نازناوەکە بوون.

ئینزاگى دەڵێت "ڕووبەڕووى تیپێکى بەهێز بووینەوە و هەلى زۆرمان درووستنەکرد، بەڵام کارێکى باشمانکرد و شایستەى بردنەوەکە بووین، دەمانزانى بردنەوە لە یۆڤانتۆس ئاسان نابێت، بەڵام دەمانویست بە هەر نرخێک بێت یارییەکە ببەینەوە، لەبەرئەوەى لە 2010وە ئەم نازناوەمان بەدەستنەهێنابوو".

هاوکات ماسیملیانۆ ئەلیگرى ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس ئاماژە بەوەدەکات، یارییەکە بۆ ئەوان تاقیکردنەوەیەکى باش بووە بۆ ئەوەى بزانن لە چ ئاستێکدان و پێش کۆتایى هاتنى یارییەکەش بە پێنج چرکە هەڵەى نەشیاویانکردووە.

ئەلیگر دەڵێت "نەمانهێشت ئینتەر هەلى زۆر درووستبکات و ئاستێکى بەرزمان پێشکەشکرد، بەڵام دۆڕاندنەکەمان پێش چەن چرکەیەک لە کۆتایى یارییە بەئازار بوو، ئێستاش پێویستە ئەم توڕەییەمان لە خول و جامى ئیتاڵیا و چامپیۆنز لیگدا بەکاربهێنین".

گ . ف

Inzaghi furioso, la decisione non va giù: scintille in campo