PM:03:04:12/01/2022
928 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان جوڵەکانی بۆ
گواستنەوەى ئیریک بایلی بەرگریکاری مانچستەر یونایتد دەستپێکرد.
ڕؤژنامەى لاگازێتا
دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا میلان ئیریک بایلی
بەرگریکاری مانچستەر یونایتد بۆ سان سیرۆ دەگوازێتەوە تا شوێنی سیمۆن کایەر
بگرێتەوە کەبەهۆی نەشتەرگەرییەوە بۆ ماوەیەک لە میلان دووردەکەوێتەوە.
لاگازێتا
ئاشکراشیکرد، ئامادەکارییەکانی میلان بۆ بەرگریکارەکەى ئۆڵد ترافۆرد بە گرێبەستیکی
خواستن دەبێت تا کۆتایی وەرز و ئامانج لەو کارەش هاوکاریکردنی هێڵی بەرگری
یانەکەیە بۆ ڕکابەرییەکانی داهاتوو بە تایبەتیش خولی ئیتاڵیا کە لە ئێستادا یانەکە
لە دووەمی ڕیزبەندییە و کێبڕکێیەکی توندی ئینتەرمیلانی هاوشاری دەکات کە لە
پێشەنگدا دەبینرێت.
بایلی کۆتدیڤواری
لە ساڵی 2016 لە یانەى ڤیاریاڵەوە بە 38 ملیۆن یۆرۆ چووە مانچستەر یونایتد و بەهۆی
بوونی ڤاران و ماگوایەر و لیندلۆف وەک چوارەم بەرگریکاری یانەکە دەبینرێت لە
زۆربەی یارییەکاندا یەدەگە.