لە خولى نایابى عێراق هەولێر چوار گۆڵى لە نەورۆز کرد

PM:04:09:10/01/2022

888 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، هەولێر بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە نەورۆزى بردەوە و چوارەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد.

لە هەفتەى 18ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى دهۆک، میواندارى یانەى نەورۆزى کرد.

هەولێر دەستپێشخەریکرد و سێ گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 7 و 13 و 27دا تۆمارکرد، بەڵام نەورۆز لە خولەکى 60دا گۆڵێکى تۆمارکرد و جیاوازیەکەى کەمکردەوە،

دواتر هەولێر گۆڵێکى ترى لە خولەکى 65دا تۆمارکرد، هەرچەندە نەورۆز بە تۆمارکردنى گۆڵێکى تر لە خولەکى 83دا جارێکى تر جیاوازیەکەى کەمکردەوە، بەڵام دواجار یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودى هەولێر کۆتایى هات.

بەم ئەنجامە، هەولێر چوارەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 20 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى 12یەم بەدەستهێنا، نەورۆزیش بە 16 خاڵ و بەکاتى لە پلەى 16دا ماوەتەوە.

سبەینێش لە درێژەى یارییەکانى هەفتەکەدا و کاتژمێر یەک و 45 خولەکى پاش نیوەرۆ، یانەى زاخۆ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا ڕووبەڕووى یانەى سامەرا دەبێتەوە.

گ . ف

May be an image of 2 people and text