PM:05:22:04/08/2021
1972 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەى زاخۆ
گرێبەستى لەگەڵ یاسر قاسمى یاریزانى هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق ئەنجامدا.
تەها زاخۆلى
بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەى زاخۆ لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ سایتى کووڕەى عەرەبى
ڕایگەیاند، یاسر قاسم یەکەم گرێبەستى یانەکەیانە لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەى
یاریزاناندا.
زاخولى ئاماژەى
بەوەکردووە، یاسر قاسم پاڵپشتییەکى بەهێز دەبێت بۆ تیپەکەیان و دەشڵێت "لە
ئێستادا یانەکەمان لە دانوستاندندایە لەگەڵ چەند یاریزانێکى تردا بۆ ئامادەکارى بۆ
وەرزى نوێ، هەر کاتێک گرێبەستەکان بەفەرمى ئەنجامدران ڕایاندەگەیەنین".
زاخولى باس
لەوەشدەکات، هەوڵى پێکهێنانى پێکهاتەیەک دەدەن، کە بتوانێت کێبڕکێ لەسەر سێ پلەى
یەکەمى خولى نایاب بکات و لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتووشدا لە ژێر سەرپەرشتى
عەبدولوەهاب ئەبوهێلى ڕاهێنەردا دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزى نوێ دەکەن.
گ . ف