گرێبەستە سەربەستەکان لە مێرکاتۆدا

PM:10:53:02/01/2022

1008 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حەوت یاریزان لە مێرکاتۆی زستانەدا سەربەستن بە بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەکانیان ڕێکەوتن لەگەڵ یانە جیاوازەکان واژوو بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی لە مێرکاتۆی زستانەدای ئێستادا بەهۆی یاساکانی فیفا و کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیان لە هاوینی داهاتوودا سەربەست دەبن ڕێکەوتنی فەرمی لەگەڵ ئەو یانەیە بکەن کە دەیانەوێت.

ئاماژەش بەوەدراوە زیاتر لە حەوت ئەستێرە دەتوانن بەرەو یانەیەکی نوێ بەڕێبکەون و گرنگترین ئەو یاریزانانەش مباپێ لە پاریس و پۆگبا لە مان یونایتد و ئینسینی لە ناپۆلییە سەرەڕای چەند یاریزانێکی تر نموونەى ڕۆدیگێر و دیبالا و کیسێ و دیمبلی.

بەپێی یاسایەکی فیفا هەموو یاریزانێک پێش شەش مانگ لە وادەى کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە و ڕاوێژ بە یانەکەى ڕێکەوتن لەگەڵ هەریانەیەک بکات و لە گواستنەوەى هاوینەدا پەیوەندی پێوەبکات بەبێ ئەوەى یانەکەى لە ڕووی داراییەوە سوودمەند بێت.