PM:05:05:01/01/2022
788 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى نایابى عێراق، نەورۆز بە گۆڵێکى
بێ بەرامبەر بە تەڵەبە دۆڕا و بۆ نۆیەم جار توشى شکست بوو.
لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 16ى
خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى نەورۆز لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى
یانەى تەڵەبە بووەوە.
نەورۆز بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر
یارییەکەى دۆڕاند و تاکە گۆڵەکەش وەکاع ڕەمەزان لە خولەکى 50ى تایمى دووەمى
یارییەکەدا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، نەورۆز نۆیەم
دۆڕاندنى لەم وەرزەی خولەکەدا تۆمارکرد و بە 13 خاڵ بۆ پلەى 17ى ڕیزبەندى خولەکە دابەزى و سوودى
لە دۆڕاندنى یانەى دیوانییە وەرگرت، دەنا زیاتر بۆ پلەکانى دواوە پاشەکشەى دەکرد.
یانەى نەورۆز لەم وەرزەى خولى
نایابى تۆپى پێى عێراقدا دواى 16 یارى تەنیا سێ یارى بردووەتەوە، چوار یارى
یەکسانبووە و لە نۆ یاریشدا توشى شکست بووە.
لە یارییەکى تردا، یانەى زاخۆ لە
دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى سناعە بووەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە
گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات، بەمەش زاخۆ بە 25 خاڵ لە پلەى حەوتەمدا مایەوە.
گ . ف