خولی نایابی عێراق.. هەولێر لە سامەرای بردەوە

PM:03:48:31/12/2021

788 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق هەولێر بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سامەرای بردەوە و سبەیێش نەورۆز و زاخۆ بە جیا یاریان هەیە.

لە یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سامەرا بوەوە.

یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی هەولێر کۆتاییهات، شێرکۆ کەریم و بارزان شێرزاد دوو گۆڵەکەی هەولێریان تۆمارکرد.

سبەینێش لە هەمان هەفتە، کاتژمێر یەک و 45 خولەکی پاشنیوەڕۆ یانەی زاخۆ دەبێتە میوانی یانەی سەناعە، لە کاتژمێر سێشدا نەورۆز لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی تەڵەبە دەبێتەوە.

خ . ک