خولی نایابی عێراق.. زاخۆ و قوە جەویە یەکسانبوون و نەورۆز دۆڕا

PM:04:04:27/12/2021

1092 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی نایابی عێراق زاخۆ و قوە جەویە یەکسانبون و نەورۆزیش شکستی هێنا بەرامبەر دیوانیە.

لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر میوانداری یانەی قوە جەویەی کرد.

لە هەردوو تایمی یاریەکە هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پیشکەشکرد و جەند هێرشێکیان ردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە یاریەکی تری هەمان هەفتە، یانەی نەورۆز رووبەڕووی یانەی دیوانیە بوەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند، گۆڵەکەش محەمەد حەسەن لە خولەکی 87دا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامانە، قوەجەویە بە 32 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە و زاخۆش 24 خاڵی هەیە و لەپلەی حەوتەمدایە، نەورۆز بە 13 خاڵ پلەی 15ی گرتوە.

خ . ک