مارتینێز لە هازارد دوو دڵە

PM:06:12:26/12/2021

1108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز دوو دڵە لە ئاستی ئیدین هازارد و دوپاتیشیکردەوە ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالە.

ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئیلێڤن سپۆرت ڕایگەیاند، دەیانەوێت بە باشترین شێوە ئامادەکاری بکەن بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر.

مارتینێز ئاماژەی بەوەدا، هێشتا زوە تا قسە لەسەر ئەو پاڵەوانیەتیە گەورە بکەن چونکە لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت و پێش دەستپێکردنیشی یاریزانەکان لە خولە ناوخۆییەکاندا ماندوو دەبن.

دەشڵێت، تەنیا یەک ئامانجیان هەیە ئەویش بردنەوەی نازناوی مۆندیالە و متمانەی بەسەرجەم یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەشی هەیە ڕکابەریەکی توندی سەرجەم هەڵبژاردەکانی تر بکەن.

لەسەر پێکانەکانی هازارد، مارتینێز وتی: بە دڵنیاییەوە دوو دڵم لە ئیدین هازارد بەهۆی کەمترین بەشداریکردن لە یارییەکانی ڕیاڵ مەدریددا کە زیاتر بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوەتەوە.

ڕونیشیکردەوە، کاتێک هازارد بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکاتەوە زۆر بەباشی دەردەکەوێت لە یاریگادا و هەست بە هیچ ئازارێک ناکات، لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدیش لەو یاریانەی بەشداری کردووە ئاستێکی بەرزی هەبووە لە یاریگادا.

خ . ک