خولی نایابی عێراق.. هەولێر لە قاسمی بردەوە

PM:04:53:26/12/2021

852 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق هەولێر لە قاسمی بردەوە و سبەینێش زاخۆ و نەورۆز بە جیا یاریان هەیە.

لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی قاسمی کرد.

هەولێر لەیەکەم یاری نزار مەحروسی ڕاهێنەری نوێدا توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکە لە سوودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت، تاکە گۆڵی یاریەکەش هەردی سیامەند لە خولەکی 44دا تۆماریکرد.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی زەورا لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئەمانەی بەغدا بوەوە و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو، کەرف و نەجەفیش بە هەمان ئەنجام یەکسانبوون.

بەم ئەنجامانە، زەورا بە 30 خاڵ لە پلەی چوارەمدا دەبینرێت، هەولێریش خاڵەکانی گەیاندە 11 و بەشێوەیەکی کاتی چوە پلەی 16ی ڕیزبەندی.

سبەینێش لە هەمان هەفتە، لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ، یانەی زاخۆ لە یاریەکی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی قوە جەویە دەبێتەوە، یانەی نەورۆزیش لەیاریگای سلێمانی میوانداری یانەی دیوانییە دەکات.

خ . ک