لە خولى نایاب هەندرێن و سیروانى نوێى و پێشمەرگەى هەولێر براوەبوون

PM:04:22:23/12/2021

1016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، هەندرێن لە چەمچەماڵى بردەوە و سەیدسادق و دهۆکیش توشى شکستبوون.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 12ى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى هەندرێن لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى چەمچەماڵى کرد و هەندرێنى خاوەن یاریگا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

لە یارییەکانى تردا، یانەى سەیدسادق لە یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە یانەى سیروانى نوێ دۆڕا و یانەى پێشمەرگەى هەولێریش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنى بەسەر یانەى دهۆکدا تۆمارکرد.

بەم ئەنجامانە، هەندرێن بە 24 خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد و سیروانى نوێش بە 22 خاڵ لە پلەى دووەمدایە، نەورۆزیش لە پلەى سێیەمدایە و 19 خاڵى هەیە.

گ . ف

May be an image of one or more people and text