یانەی هەولێر ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

PM:08:36:02/08/2021

1044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی یانەی هەولێر ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد بۆ بەشداری کردن لە خولی نایابی عێراق.

دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر بڕیاریدا بەدەستنیشانکردنی دکتۆر تەها قادر وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان بۆ بەشداریکردن لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق.

یانەکە ڕایگەیاندوە، تەها قادر سەرپشک کراوە لە یاریدەدەر و دەستنیشانکردنی دەستەی ڕاهێنەران بۆ یانەکە تا سەرپەرشتی تۆپی پێی یانەکە بکەن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ڕاهێنەری ناوبراو دەتوانێت بە ویستی خۆی یاریزان دیاریبکات بۆ بەشداری کردن لە وەرزی 2021 بۆ 2022 ی خولی نایابی عێراق.
خ . ک