فەرمی.. نزار مەحروس بوە ڕاهێنەری یانەی هەولێر

PM:03:05:19/12/2021

952 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی هەولێر لەگەڵ نزار مەحروس گەیشتە ڕێککەوتن بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان.

یانەی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە، دەستەی کارگێڕی یانەکەیان لەگەڵ نزار مەحروسی سوری گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان.

یانەکە ئاشكرایکردوە، گرێبەستەکەی ڕاهێنەرە سوریەکە لەگەڵ یانەکەیان بۆ ماوەی دوو ساڵە و ڕاهێنەرەکەش هەریەکە لە دڵشاد ئەحمەد و سائد سویدانی وەک یاریدەدەری خۆی و سامر ریحانی وەک ڕاهێنەری گۆڵچییەکان دیاریکردووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، مەحروس لەدوای یاری داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر سەناعە لە خولی نایابی عێراق ئەرکەکەی وەردەگرێت و سەرپەرشتی ڕاهێنان و یارییەکانی هەفتەکانی تر دەکات.

نزار مەحروس لە وەرزی 2011 بۆ 2012 ڕاهێنەری یانەی هەولێر بوە و نازناوی خولی نایابی عێراق و پلەی دووەمی جامی یەکێتی ئاسیای بۆ یانەکە بەدەستهێناوە.

خ  . ک