دیشامپ: زیدان ناتوانێت هێمنیم تێکبدات

AM:10:57:11/12/2021

1332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ دوپاتیکردەوە زیدان ناتوانێت هێمنی ئەو تێکبدات و ڕاهێنەرایەتی پاریس سان جێرمانیش بەدوور نازانێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپ، دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە ئێستادا گرنگی نادات بە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی .

دیشامپ بڵاویکردەوە، ووشەی یەکەم و کۆتایی لەسەر گرێبەستەکەی نێوانیان لەدەست سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسیدایە و کێشەی لەگەڵ ئەو بابەتەدا نیە چونکە لای ئەو گرێبەستی متمانە گرنگترە لە گرێبەستەکانی تر.

دیشامپ وتی، زیدان ناتوانێت هێمنی من تێک بدات وەک چۆن پێشتر من چوومە شوێنی لۆران بلانی ڕاهێنەری پێشوو ئەوا بە دڵنیاییەوە کەسێکیش دوای من ئەو پۆستە هەر وەردەگرێت جا ئەگەر زیدان بێت یان هەر ڕاهێنەرێکی تر بەڵام ئەوەی گرنگە ڕادەی خۆشەویستیە بۆ ئەرکەکەی.

وتیشی: زیزۆ مێژوویەکی گەورەی هەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا و کەسانێکی زۆر لە ئێستادا باسی کارەکانی دەکەن لە ڕاهێنەرایەتیدا و ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە دەبێتە راهێنەرێکی مێژوویی لە تۆپی پیدا.

دەشڵێت، لە ڕابردوودا کە یاریزانی مارسیلیا بوە کێشە درووستناکات بۆی ئەگەر ببێتە ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان لە داهاتوودا و دەرگای کراوە دەبێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

خ . ک