AM:08:49:11/12/2021
1356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ دوپاتیکردەوە بەهێزی خۆیان بردنەوە بەدەستدەهێنن و بردنەوەکانیان دزی
نەبوە لە ئەنجامەکاندا.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی یانەکەی، کیلیان مباپێی یاریزانی یانەی
پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ڕایگەیاند، لەو بردنەوانەی بەدەستیان هێناوە خاڵیان لە
هیچ یانەیەک نەدزیوە و بە ئاستی خۆیان بردویانەتەوە.
مباپێ وتی: ئەم وەرزە خولی فەرەنسی هێزێکی شێتانەی هەیە چونکە هەموو
یانەکان و یاریزانەکان بەباشی ئامادەن و بەوپەڕی هێزەوە کێبڕکێ دەکەن لەبەرئەوە
هیچ یاریەک ئاسان نییە.
وتیشی: ئاستی هونەری سەرجەم یانەکان بەرزبوەتەوە و خولی فەرەنسا چێژی
زیاترە لە وەرزەکانی پێشووتر چونکە هێز و تەکتیکی یانەکان زیاتربوون.
لەسەر رووبەڕوبونەوەی مۆناکۆ ، مباپێ دەڵێت، یاریەکی تایبەت دەبێت چونکە
چەند ساڵێک لەو یانەیە یاری کردووە و ژمارەیەک هاوڕێی هەیە لەو یانەیە بەڵام ئێستا
یاریزانی پاریسە و دەبێت هەوڵی بردنەوە بدات بۆ یانەکەی.
خ . ک