ڕێکاری توند لە پریمەر لیگ دەگیرێتەبەر

AM:11:06:09/12/2021

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حکومەتی بەریتانا بەهۆی کۆرۆناوە بە مەرج ڕێگە بە هاندەران دەدات ئامادەی یارییەکانی پریمەرلیگ بن.

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی بەریتانیا لە سەرەتای هەفتەى داهاتوو بە ناچاری دەست بە جێبەجێکردنی پلانی بی دەکات کە ڕێگە دەگرێت لە هاندەران بەبێ وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ئامادەى یارییەکان بن.

لەو بارەیەوە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دووپاتیکردەوە، ڕێکاری توند لە وڵاتەکەیان دژی بڵاوبوونەوەى زیاتری ڤایرۆسەکە دەگرنەبەر و داوای لە بەرپرسانی وەرزشی وڵاتەکەشی کرد بە مەرجی وەرگرتنی دژە ڤاکسین ڕێگە بە چوونە ژوورەى هاندەران بدەن کە ژمارەیان لە 10 هەزار زیاتر بێت.

جۆنسن ئاماژەىشی بەوەدا، لەسەرەتای هەفتەى داهاتوو ڕێکارەکە جێبەجێ دەکرێت و جگە لە بواری وەرزشی سەرجەم بوارەکانی تر دەگرێتەوە و ئامانج لەو کارەش پاراستنی هاوڵاتیانە لە مەترسی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە.