کۆنفرانس لیگ: یاری تۆتنهام و ڕین دواخرا

AM:10:40:09/12/2021

428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆنفرانس لیگ کۆرۆنا یوفای ناچارکرد یاری تۆتنهام و ڕین بۆ کاتێکی نادیار دوابخات.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی یاری تۆتنهام و ڕینی لە دوا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆنفرانس لیگی بەهۆی بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو یاریزانان و ستافی یانە لەندەنییەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

لە لایەن خۆشییەوە یانەى تۆتنهام لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی کۆرۆناوە یاریەکەیان بەرامبەر ڕین ئەنجام نادەن کە بڕیار بوو ئەمشەو بەڕێوەبچێت.

تۆتنهام لە ڕاگەیاندراوەکەشدا ئاماژەى بەوەدا، گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی یوفا لەسەر پێشهاتە نوێکان بەردەوام دەبێت و کاتێکی گونجاو دادەنێن بۆ ئەنجامدانی یارییەکە بەرامبەر یانەى ڕینی فەڕەنسی و لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی ناوەندی یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان بەتەواوەتی داخراوە.