AM:10:15:09/12/2021
736 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆخێل لە ئاستی یاریزانەکانی نیگەرانە و
ئەنجامە خراپەکان بە پێشهاتێکی مەترسیدار ناودەبات.
یەکسابوونەکەى چێڵسی بەرامبەر زینیت سان
بترسبۆرگ کاریگەری نەرێنی لەسەر تۆخێلی ڕاهێنەر درووستکرد و لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەنووسیدا، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە نەیشاردەوە یەکسانبوونەکەیان بەرامبەر یانە ڕووسیەکە تامی شکستی هەیە و
نیگەرانە لە دوو یاری ڕابردوودا شەش جار تۆڕی گۆڵەگەیان هەژێنراوە.
تۆخێل بە ئاشکرا ڕایگەیاند لە ئاستی
یاریزانەکانی ناڕازییە و ئەوەى ڕوودەدات پێشهاتێکی مەترسیدار دەبێت و پلانیان
داڕشتبوو بردنەوەیەکی گەورە بەدەستبهێنن تا بە یەکەمی کۆمەڵەکە بگەنە قۆناغی 16 و
ڕووبەڕووی یانە بەهێزەکان نەبنەوە.
تۆخێل ئەوەشی ئاشکراکرد، بۆ دوویارییە لە
لایەن ڕکابەرەکانیانەوە سزا دەدرێن جارێک لە چامپیۆنزلیگ و جارێک لە پریمەرلیگ،
ئەوەى سەیرە بە لایەوە لە بەگۆڵ پێش دەکەون و دواتر لە جارێک زیاتر تۆڕی گۆڵەکەیان
دەهەژێنرێت و کاتی ئەوەهاتوە کار لەسەر ڕاستکردنەوەى هەڵەکان بکەن