AM:09:55:09/12/2021
404 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەرجەنتین بۆکا جۆنیۆرز لە تایرسی
بردەوە و نازناوەکەى بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی جامی ئەرجەنتین بۆکاجۆنیۆرز
بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا جامەکەى بەرزکردەوە دوای ئەوەى بە لێدانە
یەکلاکەرەوەمان لە تایرسی بردەوە.
کاتی یاسایی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و
دواتر یاریزانانی هەردوویانە ڕوویان لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان کرد و سەرەنجام بۆکا
بە جیاوازی گۆڵێک و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوارگۆڵ سەرکەوتنی تۆمارکرد و پاش شەش
ساڵ بە نازناوەکە شاد بووەوە.
بەو بردنەوەیەش بۆکا جۆنیۆرز توانی 71یەمین
نازناو لە مێژووی دروستبونیدا بەدەستبهێنێت کە یەکەم نازناوی لەو جامە دەگەڕێتەوە
بۆ 52 پێش ئێستا و خەڵاتی جامەکەشی پێبەخشرا کە 58 هەزار دۆلار بوو، سەرەڕای
سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی داهاتووی جامی لیبەتادۆریش بە شێوەیەکی
ڕاستەوخۆ.