بایرن میونشن بە بەردێک دوو نیشانی شکاند

AM:08:58:09/12/2021

3668 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن لە تۆمارکردنی ژمارەکان بەردەوامە و ژمارەیەکی مێژوویی ڕیاڵ مەدریدی یەکسانکردەوە.

یانەی بایرن میونشن لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بە کۆکردنەوەى 18 و وەک یەکەمی کۆمەڵەی پێنجەم و بەنفیکاش وەک دووەم گەیشتنە قۆناغی 16 و بەرشەلۆنەش پاش بەدەستهێنانی خانەى سێیەم چووە یۆرۆپا لیگ.

لەو بارەیەوە پێگەى ئۆپتا بۆ ئامارەکان ئاشکرایکرد، بایرن میونشن بە کۆکردنەوەى 18 خاڵ و بە تۆمارکردنی 22 گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ و بە جیاوازی 19 گۆڵ ژمارەکەى خۆی لە چامپیۆنزلیگ یەکسانکردەوە کە وەرزی 2019 بۆ 2020 تۆماریکردبوو.

ئۆپتا ئاشکراشیکرد، یانە ئەڵمانییەکە بە تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە لە دوو وەرزدا توانی ژمارەکەى ڕیاڵ مەدرید یەکسانبکاتەوە کە توانی بووی دوو وەرز بە 18 خاڵی تەواو لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بگاتە قۆناغی 16 و ئەو ژمارەیەی ڕیاڵ مەدریدیش کە شەوى ڕابردوو لە لایەن میونشنەوە یەکسانکرایەوە لە وەرزەکانی 2011 و 2014 ڕوویدا بوو.