PM:02:05:08/12/2021
760 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
لە بەردەم کارەساتێکی ئابوریدایە و پێشبینی دەکرێت سەروو نۆ ملیۆن یۆرۆ زەرەرمەند
بێت.
بەرشەلۆنە
بەهۆی لێکەوتەکانی کۆرۆنا دووچاری بارودۆخێکی سەختی دارایی بووەتەوە و لەماوەى
ڕابردووشدا ئاشکراکراوە یانەکە سەروو ملیارێک یۆرۆ قەرزی لەسەرە و بەو هۆیەشەوە لە
هاویندا نەیتوانی پارێزگاری لە میسی بکات و گریزمانیشی بەخواستن بەخشییە
ئەتەلەتیکۆ مەدرید.
لەو
بارەیەوە ڕۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، بەرشەلۆنە لە ئەگەری
شکستهێنانی بەرامبەر بایرن میونشن و نەگەیشتنی بەقۆناغی 16 لە پاداشتە داراییەکانی
یوفا بێبەش دەبێت کە بڕەکەى نۆ ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆیە.
مۆندۆی
ئیسپانی باسیلەوەشکرد، لە ئەگەری ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ و چوونە ناو خولی
ئەوروپاوە بەرشەلۆنە لە ئاکامی بەردەوام بوون و گەیشتن بە یاری کۆتایی سەروو 10
ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوەکەش بڕی 14 ملیۆن و 900
هەزار یۆرۆ وەردەگرێت و دەتوانێت تاڕادەیەگ گەنجینەکانی ببوژێنێتەوە.