PM:01:04:08/12/2021
1276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارسیلۆ
پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بەڕازیل.
ڕۆژنامەى
ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکرد، ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی مارسیلۆی درێژناکاتەوە و
بەرگریکارەکەى سامبا پاش 16 ساڵ یاریکردن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەگەڕێتەوە بەڕازیل
و پەیوەندی بە فلۆمێنسییەوە دەکات کە پێشتر لە 2006 و لە تەمەنی 18 ساڵیدا لەپێناو ڕیاڵ مەدرید بەجێی
هێشتبوو
ئاس
ئاشکرایکرد، گەڕانەوە بۆ فلۆمێنسی و بەشداریکردنی لە یارییەکانیدا بە شێوەیەکی
سەرەکی چانسی ئەوەى پێدەبەخشێت تواناکانی زیاتر بکات و بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەى
بەڕزایل بکرێتەوە بۆ مۆندیالی 2022.
بەرگریکارە
35 ساڵەکە، لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید وەرزی ڕابردوو بەشداری لە 19 یاری کرد بە 1339 خولەک
یاریکردن، بەڵام لەم وەرزەشدا تەنها بەشداری پێنج یاریکردووە و تەنها 140 خولەک
یاریکردووە. لەسەر ئاستی گشتیش لەگەڵ یانەى شاهانە لە 533 یاریدا بەشداربووە بە
تۆمارکردنی 38 گۆڵ و 101 ئەسیست.