ئەوروپا لیگ.. چوار یانە شەڕی دوو کورسی کۆمەڵەی سێیەم دەکەن

AM:11:39:08/12/2021

528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئەوروپا لیگ یاری لوتکەى ناپۆلی و لیستەرسیتی ناونیشانی دوا یاری جەولەی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکان دەبێت.

سبەینی کاتژمێر 8 و 45 خولەک و لە یارییەکانی جەولەی شەشەم و کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی ئەوروپا لیگ، یانەى ناپۆلی سێیەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی سێیەم لە یاریگای دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا میوانداری یانەى لیستەرسیتی یەکەمی ڕیزبەندی دەکات.

ناپۆلی بە شەش خاڵ خانەى سێیەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەى گرتووە و دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت و سەرکەوتن بەسەر لیستەری پێشەنگ بە هەشت خاڵ تۆماربکات تا ئامادەی قۆناغی 16 بێت و لە بەرامبەریشدا لیستەر نایەوێت لە قۆناغی داهاتوودا بوونی نەبێت و هەوڵ ئەدات بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێتەوە دەرەوەى یاریگای خۆی.

لە هەمان کۆمەڵەش سپارتاک مۆسکۆی دووەم بەرامبەر لیگیا وارشۆی چوارەم یاری دەکات، جیاوازی نێوانیان دوو یانەکە خاڵێکە و هەردووکیان هەوڵی بردنەوە دەدەن و ئەوەى جێی سەرنجە جیاوازی خاڵەکان لە یەکەم تا چوارەمی ڕیزبەندی دوو خاڵە و فیکەى کۆتایی ناوبژیوان ناوی دوو یانەى سەرکەوتوو بۆ قۆناغی 16 یەکلادەکاتەوە.